مۆساد بیرۆكه‌ی داگیركردنی كەرتی غەززە جێبه‌جێ ده‌كات

سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری مۆساد جه‌خت له داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "بیرۆكه‌كه جیددییه نه‌ك جه‌نگی ده‌روونی".
سه‌رۆكی دەزگای هەواڵگری مۆساد سووره له‌سه‌ر داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م بیرۆكه ته‌واو جیددییه و جه‌نگی ده‌روونی نییه.
داڤید برنیاع، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری مۆساد له قه‌ته‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حه‌ماس سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه بیرۆكه‌ی داگیركردنی غه‌ززه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و هه‌نگاوه‌كانمان ته‌واو جیددییه.
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری مۆساد له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، له حاڵه‌تی ئازادنه‌كردنی بارمتەكان ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان بۆ داگیركردنی غه‌ززه ده‌كه‌ین و دوای تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه‌ش ڕه‌زامه‌ندی ته‌واومان وه‌رگرتووه.
جێی باسه، بیرۆكه و پلانی داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دانراوه و ئیسرائیلیش ئامانجییه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی كۆتایی به فه‌ڵه‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه بهێنێت.