پایتەخت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ پایتەخت: هەر کەسێک باجی نەبێت ناتوانێت لە نێو پرسەدا قورئان بخوێنێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ پایتەخت: هەر کەسێک باجی نەبێت ناتوانێت لە نێو پرسەدا قورئان بخوێنێت
کورتە

لەمەودوا باجی تایبەت بۆ قورئان خوێنەکان دروست دەکرێت و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ پایته‌خت باس ده‌كات

گۆڕانکاری لە نێو بەرێوەچوونی پرسەکان دەکرێت، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش وردەکاری تەواوەتی دەربارەی گۆڕانکارییەکان دەخاتەڕوو.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئاینی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەمەودوا باجی تایبەت بۆ قورئان خوێنەکان دروست دەکرێت، ئەو کەسانەی لە پرسەکاندا قورئان دەخوێنن لە نێو سەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری.

 

هۆکاری بڕیارەکە ئاشکرا دەکات، ئامانج لەم بڕیار ئەوەیە ئەو کەسانەی کە دەنگیان خۆشە و لە ڕووی زانستییەوە قورئان دەخوێنن و هەڵەی تێدا ناکەن لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە تاقی دەکرێنەوە و باجیان بۆ دەکرێت.

 

جێگەی باسە، نەبەز ئیسماعیل دووپاتی دەکاتەوە، هەر کەسێک باجی قورئان خوێندنی نەبێت، ئەوا ناتوانێت قورئان لە نێو پرسەکاندا بخوێنێت.

 

ڕێکارەکانی دروستکردنی باج دەخاتەڕوو، دروستکردنەکە پەیوەندیدارە بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکان کە پرسە لە نێو سەنتەری شاری هەولێر یەک ڕۆژە و لە دەوروبەری هەولێر دوو ڕۆژە، لەگەڵ ئەو نرخەی دیاریکراوە.

 

شایەنی باسە، لەم تاقیکردنەوەیە بۆ دەرکردنی باج تا ئێستا 49 پیاو و 33 ئافرەتیش بەشدراییان کردووە

14 ئاب 2025 19:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025