له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ دۆسیه‌ی شاسوار عەبدولواحید یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه

دادگای سلێمانی ورده‌كاری كه‌یسی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا ده‌كات
دادگای سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یاند و باس له‌وه ده‌كات، دۆسیه‌كه ته‌واو یاساییه و هیچ ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی نییه، تا شه‌ش مانگی دیكه سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی تۆمه‌تبار شاسوار عەبدولواحید یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه دادوەر سەڵاح محەممەد، جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی باسی له كه‌یسی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید كرد و ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبار خۆی ملكه‌چ و ڕاده‌ستی یاسا نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌ڕێی هێزه‌وه ده‌ستگیركراوه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌ر كه‌سێك مافی لای تۆمه‌تبار شاسوار عه‌بدولواحید هه‌یه ده‌توانن سه‌رده‌ان دادگا بكه‌ن و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، له‌ئێستاسدا شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی و به هۆكارێكی سیاسی نه‌هێندراوه‌ته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵكو وه‌ك تۆمه‌تبارێك ڕاگیراوه و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دره‌نگانی شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گوندی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان ده‌ستگیركرا و كه‌یسێكی یاسایی بۆ كرایه‌وه.