ئاسایش سامرەندی کچە مۆدێلی دەستگیر کرد

ئاسایشی ههولێر، سامرهند دارای دهستگیركرد و ڕاگهیاندراوێكی لهوبارهیهوه بڵاوكردهوه
خاوەنی ئەو ڕیکلامەی دەیگوت "بەنزین دەڕژێنین و ناشکوژرێین" لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی دەستگیر کردنی سامرەند دارا، کچە مۆدێل ڕایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەل قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر، تۆمەتباری ئافرەت بەناوی ( س ، د ، م) مان دەستگیر کرد.
هۆکاری دەستگیرکردنەکە ئاشکرا دەکات، بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە 6ـی ساڵی2008 خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ،کە هەڵساوە بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر.
جەختی لەوەشکردەوە، کە ناڕەزایەتی هاووڵاتییان و ڕای گشتی لێکەوتەوە، هەروەها ڕێکاری یاسای بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و داخرا.