پایتەخت

هێمن سەید موراد بۆ پایتەخت: سبەی دوا وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە

هێمن سەید موراد بۆ پایتەخت: سبەی دوا وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە
کورتە

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق گرفتی بۆ جووتیاران دروست کرد، لە ئێستادا لە ڕێگەی کۆمپانیای خۆشناوەوە هەزارەها تەن گەنم وەرگیراوە

لە پێناو ساغکردنەوەی گەنمی جووتیاران حکومەت بڕیاریدا لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە جووتیاران گەنمەکانیان ڕادەست بکەن و سبەی کۆتا وادەیە بۆ ئەم پڕۆسەیە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەربارەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق گرفتی بۆ جووتیاران دروست کرد، لە ئێستادا لە ڕێگەی کۆمپانیای خۆشناوەوە هەزارەها تەن گەنم وەرگیراوە.

 

جەختیش لەوەدەکاتەوە، سەدان جووتیار لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە سوودمەند بن و گەنمەکانیان بە بازاڕکردن بکەن.

 

هێمن سەید موراد دەربارەی جووتیارانی ماددەی 140 گووتی، ئەوانیش لەم ڕێگەوە سوودمەند بوون.

 

ناوبراو، دوا وادەی رادەستکردنی گەنم دەخاتەروو، سبەی 15ـی 8 دوا وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە لە ڕێگەی کەرتی تایبەت و وادەکەی درێژ ناکرێتەوە.

 

شایەنی باسە، سەبارەت بە دابەشکردنی  شایستە دارییەکان بەسەر جووتیاران جەختی لەوەکردەوە، مانگی داهاتوو شایستە دارییەکانیان وەردەگرن و هەرکاتێکیش لە وادەی خۆی پێیان نەدراوە جووتیاران دەتوانێت لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتوکاڵی بەدواداچوون بکات.

14 ئاب 2025 20:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025