پایتەخت

هەزار و 450 ملیار دۆلار لە خەزێنەی عێراق دزرا

هەزار و 450 ملیار دۆلار لە خەزێنەی عێراق دزرا
کورتە

لە ساڵی 2003 و لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە تا ئێستا، هەزار و 450 ملیار دۆلار لە خەزێنەی عێراق دزراوە

دزی و گەندەڵیی گەورە و سەرسووڕهێنەر لە سەروەت و سامانی عێراق بەردەوامە، کەچی حکومەتی فیدراڵ دەستی لە قوڕگی هەرێم ناوە و بیانووی نایاسایی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە، تەنها لە پێناو نەناردنی شایستەی داراییەکانی هەرێم، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەورەترین دزییەکان لە عێراق دەکرێت و کەس بەدواچوونێکیشی بۆ ناکات.

 

بەپێی چەندین زانیاری و سەرچاوەی میدیایی عێراق، لە ساڵی 2003 و لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە تا ئێستا، هەزار و 450 ملیار دۆلار لە خەزێنەی عێراق دزراوە.

 

ئەو بڕە پارەیە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا دزراوە، بەرامبەرە بە بودجەی 12 ساڵی هەرێمی کوردستان، جیا لەمەش بەرامبەرە بە موچەی زیاتر لە 600 مانگی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمە یەکەمین و دواین ئاماری دزی و گەندەڵییەکانی عێراق نییە کە بڵاودەکرێتەوە، دزیی سەدە و دەیان گەندەڵیی دیکە لەم وڵاتە بوونیان هەیە کە تەنانەت حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆ ناکات، بەڵام کاتێک باسی هەرێمی کوردستان دزیتە ئاراوە، سەدان و هەزاران بیانوو دەدۆزرێتەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوەی دەست بەسەر کۆی داهاتی نەوتی و نانەوتیدا بگیرێت و کاتێک دەگاتە سەر بابەتی ناردنی مووچە، بەرپرسانی حکومەتی عێراق خۆیان بێدەنگ دەکەن و بە بیانووی راپۆرت و ناتەواوی زانیارییەکان، کێشە دروست دەکەن.

14 ئاب 2025 13:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025