كچه مۆدێله‌كه تووشی ڕێككاری یاسایی بوو

به‌نزین ده‌ڕژێنین و ناشكوژرێین: سێ كه‌س به‌هۆی ڕژانی به‌نزین كوژران و ڕیكلامی ڕژانی به‌نزینی كچه مۆدێلێكیش شه‌قامی كوردی هێنایه ده‌نگ
دوێنێ سامرەند دارا، كچه مۆدێل و ئه‌كته‌ری دیاری كوردستان، له گرته ڤیدیۆیه‌كی ڕیكلام كردن‌دا بۆ به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت و به ده‌ستی ئانقه‌ست به‌نزینی ده‌ڕژاند و تیایدا ده‌ڵێت: "به‌نزین ده‌ڕژێنین و ناشكوژرێین".
ئه‌مه به‌س بوو بۆئه‌وه‌ی گڕ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ر بدات و نیگه‌رانی فراوان لای هاووڵاتییان دروست بكات، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پایته‌خت میدیا په‌یوه‌ندی به نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر كرد و گووتی: "ڕێككاری یاسایی دژی ئه‌م كچه مۆدێله ده‌گرینه به‌ر و ڕاده‌ستی دادگای ده‌كه‌ین، به‌نزینخانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه داده‌خه‌ین، ئه‌م جۆره ڕیكلامانه ده‌بێت به‌شێوه‌ی یاسایی بكرێت و ئه‌مه‌ی كرا به‌زاندنی هه‌موو سنوورێك بوو".
تائێره بابه‌ته‌كه ته‌نیا قسه و وه‌ك ده‌ڵێن، گووتی گووتی بوو، به‌ڵام دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هاوكێشه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی هه‌ولێر به هێزێكی ئه‌منییه‌وه چوونه ئه‌و به‌نزینخانه‌یه‌ی گرته ڤیدیۆكه‌ی تێدا تۆمار كرابوو و دایان خست و كه‌یسێكی یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كرایه‌وه، كه ڤیدیۆكه‌یان تۆمار كرد بوو و به‌م ڕیكلامه بازرگانییه هه‌ڵسابوون.
دوای داخستنی به‌نزینخانه‌كه‌ش له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه، كه سامرەند دارا، كچه مۆدێل له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام سامره‌ند به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، ن لە ماڵی خۆمم و دەستگیر نەکراوم.
هۆكاری فراوانبوونی كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ڕیكلامه بازرگانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ڕژانی به‌نزین دوو هاووڵاتی عه‌ره‌ب كه یه‌كێكیان پاڵیوانی له‌ش جوانی عێراق بوو، له‌گه‌ڵ كرێكارێكی كورد له به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه كوژران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار فراوانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لێ كه‌وته‌وه.