13 کەس بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە گیانیان لەدەستدا

خواردنەوەی کحوولی ساختە لە کوێت دەیانی کەسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد و ژمارەیەکیش گیانیان لەدەستدا
ژمارەیەکی زۆر لە كرێكاری بیانی و خەڵكی وڵاتانی كیشوەری ئاسیا، بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختە و ژەهراوی لە کوێت ڕەوانەی نەخۆشخانە کران
وەزارەتی تەندروستی كوێت لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند، بەهۆی خواردنەوەی كحوولی ساختەوە 13 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیكەش بەپەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، 31ـیان ئامێری دەستکردی هەناسەدانیان بۆ داندراوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو خواردنەوە کحوولییەی قوربانییەکانی خواردوویانەتەوە، بڕێکی زۆری ماددەی ژەهراوی مێسانۆلی تێدا بووە، سەرجەم ئەو كەسانەشی تووشی حاڵەتە بوون كرێكاری بیانی و خەڵكی وڵاتانی كیشوەری ئاسیا بوونە.
وەزارەتی تەندرووستی کوێت ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کە لە رۆژی شەممەی رابردووەوە 63 حاڵەتی ژەهراویبوون بە خواردنەوەی كحوولی ساختە گەیەنراونەتە نەنخۆشخانەكان.