له كه‌ركووك مامێك برازاكه‌ی كوشت و یه‌كێكی دیكه‌ی بریندار كرد

به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مامێك به چه‌قۆ كۆتایی به ژیانی برازاكه‌ی ده‌هێنێت و خۆشی ڕاده‌ستی یاسا ده‌كات
له كه‌ركووك مامێك برازاكه‌ی كوشت و یه‌كێكی دیكه‌ی بریندار كرد
نیو كاتژمێر پێش ئێستا، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووك گه‌نجێك له‌لایه‌ن مامییه‌وه درایه به‌ر چه‌قۆ كوژرا و خوشكه‌كه‌یشی به سه‌ختی بریندار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، نزیکەی نیو کاتژمێر لەمەوبەر لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک گەنجێکی لەدایکبووی 1993 لەلایەن مامی بە چه‌قۆ کوژرا و خوشکی کوژراوەکەش بریندار کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی به پایته‌خت گووت: "لەئێستادا تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و خوشکی کوژراوەکەش کە بریندارە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی ڕوویداوە و بکوژەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی عروبە دەستگیرکراوه و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.