پایتەخت

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بڵاوكرده‌وه‌
کورتە

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ورده‌كاریی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كان ده‌خاته‌ ڕوو

دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هەناردەکردنەوەی نەوت بە دەبەستێتەوە بە قسەکردنی عێراق و تورکیا.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن 23 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.

 

باسی لەوەشکرد، کۆبوونەوەکان لە 17 مانگی 7 دەستیانپێکرد و لەم ماوەیە سەردانی تەواوی کێلگەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشەکانی هونەری گفتوگویەکی زۆر، لە 11ی مانگی 8 رێکەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە.

 

وەزارەت ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

 

دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرای دەکای، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی تورکیا قسە بکات و پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.

13 ئاب 2025 20:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025