پایتەخت

دەوامی فەرمی خوێندن له‌ سۆران دەست پێدەکاتەوە

دەوامی فەرمی خوێندن له‌ سۆران دەست پێدەکاتەوە
کورتە

خوێندنی فەرمی لە مانگی داهاتووەوە له‌ زانكۆی سۆران دەست پێدەکاتەوە

دوای پشووی قوتابییان و مامۆستایانی زانکۆی سۆران، خوێندنی فەرمی لە مانگی داهاتووەوە دەست پێدەکاتەوە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران وادەکەی ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێبەر عەبدولغەفار، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران دەربارەی وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە 6-9-2025 دەوامی سالی نوێی خوێندنی زانکۆی سۆران بە هەموو بەشەکانیەوە دەست پێدەکات.

 

دەربارەی کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان گووتی: "هەموو ساڵێک یەک هەفتە پێش دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشە ناوخۆییەکان بۆ قوتابییانی دەرەوەی شار دەکرێتەوە".

 

زنکۆی سۆران زانکۆیەکە لە شارۆچکەی سۆران لە 1ی ئەیلوولی 2009 دامەزراوە، پێکهاتووە لە چەند کۆلێج و بەشێک.

13 ئاب 2025 20:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025