كاره‌بای هه‌ولێر ئاگادارییەکی بۆ دانیشتووان و هاوبەشانی کارەبا لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک بڵاوکردەوە و داوایان لێ دەکات لە زووترین کاتدا بەستنەوەی کارەباکانیان بەفەرمی ڕێک بخەن.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2 ڕایگه‌یاند، هاوبەشانی کارەبا لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک پێویستە بۆ هاوبەشیکردنی کارەبا بە شێوەی فەرمی و تەواوکردنی ڕێکارە یاسایییەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشدارییشی داوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا دەستەکانی کارەبا پشکنین بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن و هەر کەسێک بەفەرمی هاوبەشی کارەبای نەکردبێت، کارەباکەی دەبڕن و ڕێکاری یاسایی بەرانبەری دەگرنە بەر.