پایتەخت

لە سەر کێشەی زەویوزار  مامێک 4 برازای خۆی کوشت

لە سەر کێشەی زەویوزار  مامێک 4 برازای خۆی کوشت
کورتە

لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی مامێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار برازای خۆی دەکوژێت

 

لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مامێک لەسەر کێشەیەکی کۆنی زەویوزار 4 برازای خۆی دەکوژێت.

پێگەی مێهر نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، بیهروز بازوەند، فەرماندەی پۆلیسی شاری دولفان لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە گوندی باباجانی سەر بەشاری دولفان، بەهۆی کێشەی زەویوزار، کەسێک بە چەک چوار برازای خۆی کوشتووە و دوای ئەم ڕووداوە هەڵاتووە، بەڵام تەنیا دوای دوو کاتژمێر پۆلیس دەستگیری کردووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گووتی، دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتای پۆلیس، تۆمەتبار ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆنی موڵک و زەویوزار ئەم تاوانەی ئەنجام داوە.

لە ئێستادا  تۆمەتبارەکە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی لە بەرامبەری بگیرێتەبەر.

13 ئاب 2025 11:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025