پایتەخت

پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و 48 کەس بوونە قوربانی

پاسێکی زیارەتکاران وەرگەڕا و 48 کەس بوونە قوربانی
کورتە

بەهۆی تەقینی تایەی پاسێک ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دەیان زیارەتکار بوونە قوربانی

 

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای بەسڕە دەیان زیارەتکاری شیعە مەزهەب، کە بەرەو کەربەلا دەڕۆیشتن بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرگری شارستانی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند،  پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە نێوان ناوچەی ڕمێلە و بازگەی سیدرەی قەزای زوبێری پارێزگای بەسرە وەرگەڕا و بەهۆیەوە 8 زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و 40ـی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە، هۆکاری رووداوەکە بۆ تەقینی یەکێک لە تایەکانی پاسەکە و لەدەستدانی کۆنترۆڵ دەگەڕێتەوە.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئێستادا بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و مردووانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون.

13 ئاب 2025 09:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025