پایتەخت

بۆ ئەمساڵ دەرماڵە بەسەر قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگا دابەشدەکرێت؟

بۆ ئەمساڵ دەرماڵە بەسەر قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگا دابەشدەکرێت؟
کورتە

دابەشکردنی دەرماڵە بەسەر قوتابییان لە پێناوی هاوکاریکردن و پڕکردنەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانی قوتابیانە

 

دابەشکردنی دەرماڵە بەسەر قوتابییان لە پێناوی هاوکاریکردن و پڕکردنەوەی بەشێک لە پێداویستییەکانی قوتابیانە، سەبارەت بە دابەشکردنی دەرماڵە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەڕێوەبەری گشتیی دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵام دەداتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە دابەشکردنی دەرماڵە بەسەر قوتابییان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نووسراومان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابییان، بەڵام وەزارەتی دارایی پارەی تەواوەتیان لەبەردەست نییە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، هیچ بڕیارێک تا ئیستا نییە بۆ ئەوەی دەرماڵە دابەش بکرێت.

سەبارەت بەو مانگانەی کە دەرماڵە بەسەر زانکۆی سلێمانی دابەش نەکراوە و لە زانکۆکانی دیکە دابەشکراوە گووتی، ئەو کاتە کێشەی چەکی کاشمان هەبوو لە بانکەکان بۆیە بەڵام هەر کاتێک پارەی کاش لەبەردەستدابێت دەرماڵە بۆ ئەو قوتابییانە خەرج دەکەین.

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ساڵی 2022وەوە دەستکرا، بە خەرجکردنی دەرماڵە بۆ قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان.

بڕی پاڵپشتی دارایی قوتابییانی نێو شار مانگانە 40 هەزار دینار و دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینارە.

12 ئاب 2025 20:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025