پایتەخت

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پایتەخت: داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی %45 بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوام دەبێت

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پایتەخت: داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی %45 بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوام دەبێت
کورتە

داشکاندن بە ڕێژەی %45 لە کرێی خوێندی پاڕاڕێڵ و ئێوارانی زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە داشکاندن بەرێژەی %10 بۆ %25ی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەگرێتەوە

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو هاوکاریکردنی دارایی لە بەشێکی کرێی خوێندنی قوتابییان و زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و تایبەتەکان خۆش بووە، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەربارەی بەردەوام بوونی ئەم بڕیارە زانیاری دەخاتەروو.

 

ئەمڕۆ سێشەممە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە یەکەم ساڵی دەستبەکار بوونی کابینەی نۆیەم لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە داشکاندن لەسەر کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و تایبەتەکان.

 

دەربارەی ڕێژەی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن جەختی لەوەکردەوە، داشکاندن بە ڕێژەی %45 لە کرێی خوێندی پاڕاڕێڵ و ئێوارانی زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە داشکاندن بەرێژەی %10 بۆ %25ی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەگرێتەوە.

 

عەباس ئەکرەم دەربارەی بەردەوام بوونی ئەم داشکاندنە دووپاتیکردەوە، ئەم ساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو داشکاندن لە کرێی خوێندن، تەواوی ساڵەکانی کابینەی نۆیەم بەردەوام دەبێت.

 

جەخت لەوەش دەکاتەوە، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی منداڵان و کەسوکاری شەهیدانیش بەردەوام دەبێت.

 

شایەنی باسە لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، ئەو نرخانەی کە لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان رادەگەیەندرێت دوای داشکاندنە، ئێمە لە نزیکەوە ئاگاداری کرێی خوێندن و تەواوی پلانەکان زانکۆ و پەیمانگاکانین.

12 ئاب 2025 22:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025