به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ولێر به شاره‌كانی عێراق و جیهان ده‌به‌سترێته‌وه

به‌پێی ماسته‌ر پلانی نوێی هه‌ولێر تا ساڵی 2050 هێڵێكی گه‌وره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ولێر به جیهان ده‌به‌ستێته‌وه
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار باس له ماسته‌رپلانی نوێی هه‌ولێر ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌گه‌ر ماسته‌ر پلانه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت تا ساڵی 2050، به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ولێر به شاره‌كانی عێراق و جیهان ده‌به‌سترێته‌وه.
كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ماسته‌رپلانێكی ورد و درێژ خایه‌ن بۆ هه‌ولێر دانراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت تا ساڵی 2050 گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و بێ وێنه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سه‌وزاییه‌وه له هه‌ولێر ڕووده‌دات و ده‌بێت شاره سه‌وزه‌كه و ژینگه‌یه‌كی یه‌كجار پاك و ته‌ندروست بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به پرسی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ده‌مانه‌وێت له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه سه‌رنجی ته‌واوی جیهان بۆ هه‌ولێر ڕابكێشین، له داهاتوو كار بۆ دانانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هێڵێكی گه‌شتیاری و هه‌ولێر به شاره‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌به‌ستتێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕابردوو كاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماسته‌ر پلانی نوێی هه‌ولێر كردووه و ئامانجیه‌تی تا ساڵی 2050 هه‌ولێر بكات به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین و پڕ جموجۆڵترین شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.