ڕێژه‌ی مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد ده‌بێت

له هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر زیادكردنی مێگاواتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی كاره‌باش هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ری بۆ هاووڵاتییان هه‌یه
بڕیاره سه‌دان مێگاواتی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكرێت و له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌شدا پلانێكی ورد و درێژخایه‌ن دانراوه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش باس له‌وه ده‌كات، زیاتر له هه‌زار مێگاواتی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با رایگه‌یاند، به پلانێكی ورد و پڕۆژه‌یه‌كی تۆكمه‌وه تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو 200 ملیۆن پێ سێجا گاز زیاد ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌زار و 500 مێگاواتی كاره‌با به‌رهه‌م بهێنین، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو بێ وێنه‌یه و پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیی كه‌رتی كاره‌بایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، کارەبای کوردستان گەیشتە 8200 مێگاوات و زیاتر لە 30% ی دانیشتووان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و 500 هەزار هاوبەشی نوێ زیاد کراوە.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،1840 مێگاوات کارەبای نوێ بەرهەم هاتووە و 3503 پرۆژەی دابەشکردن جێبەجێ کراون، 2100 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە و ئامانجمان بۆ 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بكه‌ین.