پایتەخت

نرخی نان لە ئێران بەڕێژەی ٪50 بەرزبووەتەوە

نرخی نان لە ئێران بەڕێژەی ٪50 بەرزبووەتەوە
کورتە

جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نانی لە ئێران فڕاندووە



لەدوای شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە نرخی پێداویستییەکان و بەتایبەت نان گرانتر بووە. 

نرخی خۆراک و پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵک لە ئێران تا دێت گرانتر دەبێت و لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلیشەوە ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتی ئێران زیاتر بەرز بووەتەوە.

زۆربەی خەڵکی ئێران لە شار و ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بەرانبەر گرانبوونی نرخی نان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و بەرپرسی یەکێتی نانەواخانەکانی تارانیش ڕایگەیاندووە، بەهۆی گرفتی پەیوەندیدارەوە نرخی نان گران بووە و گوشارێکی یەکجار زۆر کەوتووەتە سەر خەڵک، لە لایەکی دیکە نانەواخانەکانی ئێران باس لە گرانبوونی ئارد و مووچەی کرێکاران دەکەن و گرانبوونی نرخی نان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل، هەڵاوسانەکان لە ئێران زیاتر بوون و بەمەش نرخی نان بەرزتر بووەتەوە. 

هاوکات فاتمە موهاجەرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێکهاتەی سەرەکی لە پێداویستیی ڕۆژانەی خەڵکی ئێران بە گشتی نان و ئاردە و نرخی ئاردیش بەرز بووەتەوە، هەر بۆیەش هۆکاری گرانبوونی نان ئاشکرایە، هەروەها لە لایەکی دیکەوە مووچەی کرێکارانی نانەواخانەکان و بیمەی ئەوان زیادی کردووە، بۆیە ئاساییە ئەگەر نان گرانتر بێت.

12 ئاب 2025 17:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025