وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کۆتایی بە دەنگۆکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێنا و هەواڵی وەرگرتنی پارەی ڕێگاوبانی بەناوی وەزیرەوە ڕەت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە هەندێک میدیا و پەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لێدوانێک بەناوی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاو کراوەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی ڕێگاوبان، بەڵام ئەوەی بڵاو کراوەتەوە سەرلەبەری ناڕاست و دروستکراوە و مەبەست لێی چەواشەکارییە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە جەختی لەوە کردەوە، بەمافی خۆیان دەزانن بۆ خستەڕووی ڕاستییەکان ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو میدیا و پەیجانە بگرنەبەر کە زانیاریی ناڕاست و هەڵبەستراویان بڵاو کردووەتەوە.