تەرمی دوو پیشەوەر لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە سنووری گەرمیان بە کوژراوی دۆزرانەوە و گومان دەکرێت شەوێک پێشتر تاوانەکە ئەنجام درابێت.
ئەمڕۆ ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لەناو دووکانێکی ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تەرمی دوو کەس دۆزرانەوە کە شوێنەواری کوشتن بە جەستەیانەوە دیارە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی ڕووداوەکە، ناوبراو ئەمبوڵانسی بۆ گواستنەوەی تەرمەکان ڕەوانەی شوێنەکە کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، قوربانییەکان یەکێکیان ناوی محەممەدە و پیشەی وەستای فیتەر بووە، ئەوی دیکەشیان ناوی سامانە و وەک شاگرد لەگەڵیدا کاری کردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، گومان دەکرێت تاوانەکە شەوی پێشتر لە شوێنی کارەکەیان ئەنجام درابێت و هەردووکیان پێکەوە لەناو دووکانەکەدا کوژراون.