پایتەخت

ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن ڕاستەوخۆ ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە

ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن ڕاستەوخۆ ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە
کورتە

لەلایەن دادگەی هەولێرەوە دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن بڕیار درا

 

لە پێناو بەرژەوەندی شۆفێران بڕیارێکی گرنگ لەلایەن دادگەی هەولێرەوە دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن درا.

بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمانگەی سەرپەرشتیاری دادوەری لە هەولێر کە کۆپییەکی دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، بڕیارێک لە 23ــی 7ــی 2025، بۆ گشت دادگەکانی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی دادگەی تێهەڵچوون و ناوچەی هەولێر و دهۆک، دەربارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەرچوو.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی پشكنینی هێڵكاری و پشكنینی ئامێرسازی بۆ ئۆتۆمبێلەكان، پێویستە ڕاستەوخۆ بدرێتەوە خاوەنەكانیان.

بەگوێرەی نووسراوەکە هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوە زیان بە ئۆتۆمبێل و خاوەنەکەی نەگەیەندرێت.

پێشووتر، ئۆتۆمبێلەكان ڕادەست نەدەكرانەوە تا ماوەیەك كە دەبووە هۆی زیانگەیاندن بەو ئۆتۆمبێلانە.

12 ئاب 2025 13:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025