20 ساڵ بە هەڵە زیندانی کرا و 1 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو ڕەت کردەوە

دوای ئەوەی ژنێک چوار منداڵەکەی گیانیان لە دەستدا و 20 ساڵ بە هەڵە دەستگیر کرا قەرەبووی حکومەتی ڕەت کردەوە
پارێزەرانی ئەو ژنەی لە ئوستورالیا 20 ساڵ بە هەڵە زیندانی کرابوو، ملیۆنێک دۆلاری حکومەتیان ڕەتکردەوە
پێگەی ئەسۆسیەت پرێس بڵاویکردەوە، ژنێکی ئوستورالیا بەناوی "کاسلین فۆلبیگ"، دوای ئەوەی بە تۆمەتی کوشتنی 4 کۆرپەلەی خۆی تۆمەتبار کرا، لە ساڵی 2003ـەوە تاوەکو 2023 بۆ ماوەی 20 ساڵ زیندانی کرا.
بەڵام لە ساڵی 2023 بڕیاری دادگە هەڵوەشێنرایەوە دوای ئەوەی لیژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە ئەنجامی زانستی نوێیان خستەڕوو، کە ئاماژەیان بەوە کرد، منداڵەکان بە هۆکاری سروشتی مردوون، نەک دایکەکە ئەوانی کوشتبێت.
دوای دوو ساڵ لە ئازادکردنی، حکومەتی ئوسترالیا بڕی 1 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری وەک قەرەبووی پێشکەش کرد، بەڵام پارێزەرەکانی ئەم بڕە پارەیان ڕەتکردەوە، بە بیانووی ئەوەی: "زیندانییەکە شایەنی زیاترە و ئەم بڕە پارەیە دادپەروەرانە نییە، بەڵکو سوکایەتی پێکردنە."
پارێزەرەکان جەختیشیان کردەوە، کاتێک ئەم کەیسە بەراورد بە کەیسەکانی هاوشێوەی ئەمە دەکەین، 4 منداڵی گیانی لەدەستدا، 20 ساڵیش زیندانی کراوە، تەنانەت بە یەکێک لە دڕندەترین ژنە بکوژی ئوستورالیا لە لایەن میدیاکانەوە لە قەڵەم درابوو، بە هیچ شێوەیەک ملیۆنێک دۆلار قەرەبووی ئەم شتانە ناکاتەوە.