گەورەترین کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەکان لە جیهاندا هاککرا و ملیارەها دۆلاری لێ دزرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلاتفۆڕمی باینانس لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایانگەیاند، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە پلاتفۆڕمەکەیان لەلایەن کەسێکەوە هاککراوە، دوای ئەوەی توانیویەتی لە ڕێگەی هاککردنی لاپتۆپی یەکێک لە ئەندازیارانی گەشەپێدانی کۆمپانیایەکە، دەستی بە کۆنتێنەری خزمەتگوزارییەکان و مامەڵەی ڕاکێشانی پار بگات.

بەپێی زانیاری پلاتفۆڕمەکە، هێرشبەرەکە توانیویەتی بڕی نزیکەی 6.3 ملیار دۆلار ڕابکێشێت، بەڵام دواتر کۆمپانیای باینانس بە هاوبەشی لەگەڵ تۆڕی بلۆکچەین، توانیویانە بڕی 3 ملیار دۆلار لە داراییە بەئامانجگیراوەکان سڕ بکەن. کۆمپانیاکە بەڵینیش دەدات تەواوی زیانە داراییەکانی بەکارهێنەران قەرەبوو دەکاتەوە و جەختیش دەکاتەوە، کە هیچ دزەپێکردنێک لە کلیلە تایبەتەکانی دزدانە دیجیتاڵییەکان ڕووینەداوە.

باینانس گەورەترین کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوە دیجیتاڵییەکانە لە جیهاندا، لە ئێستادا بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە سەرجەم پڕۆسەی دانان و کشانەوەی پارەی بەشێوەیەک کاتی ڕاگرتووە.