پایتەخت

80٪ـی پارەی عێراق لە بانکەکاندا نییە 

80٪ـی پارەی عێراق لە بانکەکاندا نییە 
کورتە

هاووڵاتییانی عێراق متمانەیان بە حکومەت نییە و پارە لە بانکەکان دانانێن

80٪ـی پارەی عێراق لە بانکەکاندا نییە 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، 80٪ـی پارەی عێراق لە بانکەکاندا نییە و بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانکیی عێراق نییە و هەوڵدەدەن متمانە لای هاووڵاتییان دروست بکەن. 

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، پلانێکی چاکسازییان لەبارەی دروستکردن و بەخشینی متمانە بە هاووڵاتییانی عێراق هەیە، تاوەکوو هاووڵاتییان لە سیستمی بانکیی عێراق دڵنیا ببنەوە و بتوانن پارەکانیان لە بانکەنادا ڕابگرن. 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە لە ئێستادا متمانەیەکی ئەوتۆ لە سیستمی بانکیی عێراق لای هاووڵاتییان نییە و 80٪ـی پارەی عێراق لە ماڵەکان و دەرەوەی بانکەکان ڕادەگیرێت. 

عەلی عەلاق باسی لەوەش کردووە، کە ئەوان وەکو بانکی ناوەندیی عێراق هەوڵدەدەن چاکسازی لەم بارەیەوە ئەنجام بدەن و ئاستی دارایی بانکەکانی عێراق بگەیەننە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

12 ئاب 2025 15:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025