مۆشێ سادە: ئەو هاکارییانەی دەنێردرێنە غەززە چەک و تەقەمەنیان بۆ حەمـ.ـاس تێدایە

ئەندامێکی پارتەکەی نەتەنیاهوو بانگەشەی وەستاندنی هاووکارییە مرۆییەکان و داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەکات
یەکێک لە ئەندامی پارتی بنیامین نەتەنیاهوو بانگەشەی ئەوە دەکات وڵاتان لە ڕێگەی هاووکارییە مرۆییەکانەوە چەک بە حەماس دەدەن.
مۆشێ سادە، یاسا دانەرێکە لە حیزبی لیکودی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییە مرۆییانەی وڵاتانی دەرەوە بۆ کەرتی غەززەی دەنێرن، چەک و تەقەمەنی تێدایە.
ناوبراو جەختی کردەوە، ئەم هاوکارییانە بۆ یارمەتیدان و پڕ چەککردنی بزوتنەوەی حەماسە، بۆیە دەبێت ڕێگری بکرێت لە هێنانی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتەکە.
لە درێژەی قسەکانیدا سادە باسی لەوەش کرد، تاکە ڕێگە بۆ بردنەوەی ئەم جەنگە، بریتییە لە داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە.
جێی باسە سادە کەسێکی ناسراوە بۆ بیڕووڕا ڕاستڕەووە و تووندڕەوەکانی و پێشووتریش چەندین جار بانگەشەی بۆ برسیکردنی یەکجاری غەززەی کردبوو، داوای کردبوو بەشی هەرە زۆری دانیشتووانەکەی دەبێت دەربکرێن و تەنیا بەشێکی کەمی فەڵەستینییەکان نەبێت، کە ئەوانیش دەبێت لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلدا بن و بخرێنە ژێر زۆنی هاوکارییە مرۆییەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە نەتەنیاهوو پلانی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززەی داناوە و بە گووتەی خۆی، هەموو ئەو شوێنانە پاک دەکەنەوە، کە چاکدارانی بزوتنەوەی حەماس تێیدا خۆیان حەشار داوە، هەر بەم شێوەیەش بارمتەکانیان ئازاد دەکەن.