پەرلەمانتارانی عێراق لە ڕێگەی هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە داوا دەکەن، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی لە بودجەدا جێگیر بکرێت.
دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسیبووک بڵاویکردەوە، لە پاڵ مسۆگەرکردنی مووچەدا، هەڵمەتەکە داوای پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، مافی دامەزراندن و تەواوی چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کردووە، تەواوی ئەم داواکاری و ئاراستەکراوانە بە نووسراوێکی فەرمی و بە ڕەزامەندیی سەرۆکی پەرلەمان، ڕادەستی ئەنجوقمەنی وەزیرانی عێراقی دەکرێن تاوەکو لە چوارچێوەیەکی فەرمی و یاساییدا یەکلا ببنەوە.
ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2027، مەرجی جێبەجێکردنی پێنج خاڵی سەرەکی دەسەپێنێت بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەرامبەر دابینکردنی تەمویلی مانگانە.