پڕۆژەی ڕووناکی مەرج و رێکاری نوێ بۆ پێدانی پسوولەی کارەبا دەردەکات و هۆشداری دەداتە هاوبەشان لەبارەی بڕانی کارەباکانیان لە کاتی دواکەوتنی پارەداندا.

ئەمڕۆ پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند، سەرجەم هاوبەشانی کارەبا پابەند دەکرێن بە پێدانی پسوولەی کارەبا لە ماوەی 50 ڕۆژدا لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسوولەکە لەسەر سەکۆی ئەپلیکەیشنی 'ئی پسوولە'، نەوەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسوولەی کاغەزی، داواش لە هاوڵاتییان دەکات مانگانە لەو ڕێگەیەوە سەیری پسوولەکانیان بکەن.

ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسوولەکەیان نادەن، ڕێکاری پارەدانی 50 ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت. پرۆسەی گەڕاندنەوەی کارەبا تەنها دوای ئەوە دەست پێ دەکات کە تەواوی پسوولەی ڕووناکی بدرێت، بە شێوەیەکی گشتی تا 24 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت، بۆ نموونە ئەگەر پارەکە لە ڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پرۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.

بۆ خۆپاراستن لە پچڕانی کارەبا و ئاگاداربوون بە بەردەوامی لە دەرچوون و زانیارییەکانی پسوولەکان، پڕۆژەی ڕووناکی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاوبەشان یەکەکەیان تۆمار بکەن لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمییەوە، لە کاتێکدا نوێترین پسوولەی کارەبا ئێستا بۆ زۆربەی هاوبەشان لە ئی پسوولە بەردەستە.