لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2027، ناردنی شایستە داراییەکان و تەمویلی مانگانەی هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی 5 مەرجی سەرەکیی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەیە.
بەپێی ماددەی 16ی ڕەشنووسەکە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ پابەند دەبێت بە ڕەوانەکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی مانگانە، ئەگەر هەرێم پابەند بێت بە جێبەجێکردنی بڕگەکان، لەوانەش ناردنی تەرازوی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری بە مەبەستی نیشاندانی لە دارایی مانگانەی دەوڵەتدا، لەگەڵ ئەنجامدانی ڕێخکستنی دارایی تایبەت بە ماف و پابەندییەکانی هەردوولا.
هەر بەپێی ئەو ماددەیە، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم لەسەر بنەمای وەرزى وردبینی بۆ خەرجییەکان دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامی ناردنی مووچە، ئەم مەرجە وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی تەمویلکردن ئەژمار دەکرێت.
سەبارەت بە کەرتی گشتی و دامەزراندن، بەپێی ماددەی 11، لەسەر وەزارەتەکان، لایەنەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە سەرجەم دامەزراندنەکان لە سەرجەم پێکهاتەکانیاندا ڕابگرن و پلە چۆڵەکان بەهۆی خانەنشینبوون یان دەستلەکارکێشانەوە بسڕنەوە.
لە ماددەی 13دا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند کراون بە تۆمارکردنی سەرجەم مۆڵەت و بەخشینە کاش وەک داهات بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمانی عێراق لە 1ی کانوونی دووەمی 2027ـەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.