سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی لە شاری دهۆک لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی، پێکهاتە و چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی له دهۆكهوه ڕایگهیاند، خزمەتکردنی خەڵکی ئەم دەڤەرە و هەموو ناوچەکانی تری کوردستان بەبێ جیاوازی، بە ئەرکی سەرەکیی خۆیان دەزانن.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانیدانی پڕ لە سەروەریی خەڵکی دەڤەرەکە کرد لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا.
سهرۆكوهزیران باسی لە پێگەی گرنگی دەڤەرەکە لە ڕووی ئابووری، گەشتوگوزار و کشتوکاڵەوە کرد؛ جەختی کردەوە کە لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدا بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری، گرنگی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی دراوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کار بۆ یارمەتیدانی جووتیاران و دۆزینەوەی بازاڕی گونجاو لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان دەکات. لە کۆتایی دیداریشدا سهرۆكوهزیران وەڵامی سەرنج، تێبینی و پێشنیارەکانی بەشداربووانی دایەوە.