لە گۆڕانکارییەکی نوێی ئەمنیدا عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە ئەرکی حەمید شەتڕی وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی هێنا.

 

بەپێی فەرمانی دیوانیی ژمارە (261116) کە لە 26ی تشرینی یەکەمی 2026 بە واژۆی ڕەشاد خەلەف هاشم، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، بڕیارەکە پشت بە ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەبەستێت.

 

لە دەقی فەرمانەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، وەک پاشکۆیەک بۆ بڕیارەکانی پێشوو، ڕاسپاردنی حەمید ڕەشید (ناسراو بە حەمید شەتڕی) لە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق کۆتایی پێ هێنراوە و بڕیارەکەش لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.