دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی سەقامگیریی یاسایی و دەستووریی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە.
ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی كۆبووه‌وه و بڕیاریدا ئه‌و سكاڵایه ره‌تبكاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبوو، هاوكات جەختی لەسەر ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییە دەستوورییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە لە تایبەتمەندیی دادگاكه‌دا نییە.
هاوکات دادگای فیدراڵی بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی کارڕایی و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان، بڕیاری لەسەر دۆسیەی تایبەت بە دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ 14ی کانوونی یەکەمی 2026 دواخست.
ئەم بڕیارە دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا، هاوكات ده‌لێته هه‌وێنی گرنگیدان به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تیش خێراتر ده‌كات.