بکوژی دوو براکەی شارۆچکەی ئاکرێ کە پیشەیان پارێزەر و مامۆستا بوو، خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد و بە فەرمی دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ئاکرێ به پایتهخت میدای ڕاگەیاند، تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە ئەم بەیانییە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و ڕێکارە یاسایییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ڕووداوەکە لە شەوی 21 لەسەر 22ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە نزیک باخچەی گشتیی شارۆچکەی ئاکرێ ڕووی دا و تۆمهتبارهكه دەستڕێژی گوللە لە سێ برا کرد.
لەو دەستڕێژەدا دوو لە براکان بە ناوەکانی جەمال حاجی کە پارێزەر بوو، و فەلاح حاجی کە مامۆستای زمانی کوردی بوو گیانیان لەدەست دا.
لە هەمان ڕووداودا برای سێیەمیان بە سەختی بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئهمه لهكاتێكدایه، له ماوهی 48 كاتژمێری ڕابردوو ئهو تۆمهتباره له چهند ههوڵێكی جیادا ڕووبهرووی هێزه ئهمنییهكان بووهوه و نهیویست خۆی ڕادهستی یاسا بكات و بووه مایهی پشێوی و ئاڵۆزی بۆ شارۆچكهكه.