بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ لە قەزای خەلیفان پێش چوونە سەر کارەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا کارەبا لێی دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

 

ئەمڕۆ سه‌رهه‌د عه‌بدوڵڵا، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا لە دەڤەری سۆران ڕایگه‌یاند، ئەو گەنجەی گیانی لەدەست داوە ناوی حوزێر سابیر ئەسعەد لێڕەمیرییە و پیشەی کاسب بووە، ناوبراو خێزاندار بووە و خاوەنی منداڵێکە.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بە مەبەستی توێکاریی پزیشکی. بڕیارە پاش تەواوبوونی ڕێکارە یاسایییەکان، تەرمەکەی وەربگیرێتەوە و لە خەلیفان بە خاک بسپێردرێت.