چاودێرەکان لە گەڕەکەکان سەرپێچی بەفیڕۆدانی ئاو تۆمار دەکەن

هەڵمەتی بەفیڕۆنەدانی ئاو لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووە
هەڵمەتی بەفیڕۆنەدانی ئاو لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش سەبارەت بە دانانی چاودێر لە گەڕەکەکانی هەولێر زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر سەبارەت بە پێکهێنانی تیمەکانی چاودێری بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، 31 تیم بۆ چاودێری کردنی پێکهێندراوە 3 ڕۆژی دیکەدا دەست دەکەن بە چاودێری کردن.
ئەوەشی خستەڕوو، هیچ وادەیەک نییە بۆ کۆتایی هێنانی کاری تیمەکان و لە ئێستاشدا ڕاهێنان بە تیمەکان دەکرێن.
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئەرکی تیمەکان دەخاتەڕوو، تیمەکان چادێری بەفیڕۆدانی ئاو، سەرپێجی و زێدەڕۆیی لە تۆڕەکانی ئاو دەکەن.
ناوبراو شێوازی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان ئاشکرا دەکات، لۆکەیشن و بارکۆدی ماڵەکان لای ئێمە هەیە و لەوکاتەدا تۆمارکردنی سەرپێچییەکان لەلایەن تیمەکان ئاسان دەبێت.