دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەی کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن داوا دەکەن بەبێ کۆتوبەندی پێشوەختە ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکرێت.
ئەمڕۆ د.جێمس حسدۆ هیدۆ و رامی نووری سیاوش پەرلەمانتارانی كریستیان لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەوان پێشوازی لە ئامادەییی سەرۆکی تەمەن دەکەن بۆ بانگهێشتکردنی فەرمیی فراکسیۆنەکان بە مەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان.
پەرلەمانتارانی پێکهاتەکان داوا لە سەرۆکی تەمەن دەکەن، بەبێ هیچ کۆتوبەندێکی پێشوەختە ڕۆژی دانیشتن دیاری بکات، بۆ ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ڕێرەویی سروشتیی خۆی بگرێتەبەر و ئەوانیش ئامادەییی خۆیان بۆ بەشداریکردن تێیدا ڕادەگەیەنن.
لە کۆتایی پەیامەکەدا، پەلەمانتاران دەیانەوێت سەرۆکی تەمەن و سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییانی کوردستان لەسەرووی هەموو شتێکەوە دابنێن و پەرلەمان کارا بکەنەوە.