ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، لەگەڵ بەرپرس و فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئامادەیی و ماندووبوونی هێزە ئەمنییەکانی بەرز هەڵسەنگاند و سوپاس و پێزانینی ئاراستەی پێشمەرگە، پۆلیس و ئاسایش کرد بۆ ڕۆڵی دیاریان لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بونیادنانی کەشێکی ئارام و سەقامگیر لە هەرێمی کوردستاندا.

 

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، مەسرور بارزانی جەختی لە پێویستیی سەروەریی یاسا کردەوە و سەرجەم ئۆرگانە ئەمنییەکانی ڕاسپارد کە بەبێ جیاوازی و بە بڕشتییەوە یاسا جێبەجێ بڕوانن، تاوانباران ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکەنەوە و لە پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییاندا دووچاری هیچ کەمتەرخەمییەک نەبنەوە.