فڕێدانی پاشەڕۆی مریشک قەدەغە کرا

بڵاوبوونەوی بۆنی ناخۆشی پاشماوەی مریشک تەنگی بە هاووڵاتییان چنیوە و بۆیە بڕیاری قەدەغە کردنی درا
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش فڕێدانی پاشەڕۆی مریشک لەلایەن قائیقامیەتی قەزای چەمچەماڵ قەدەغە کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە, لێژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان، لێژنەکانی قائیمقامیەت سەردانی دووکانی مریشک فرۆشانی ناوبازاڕی چەمچەماڵیان کرد و بەشێکیان ئاگادار کرانەوە.
دەربارەی فڕێدانی پاشەڕۆی مریشک ڕوونیکردەوە، ئەو شوێنانە ئاگادارکرانەوە کە پاشەڕۆی مریشک نەخرێتە حاوییەکانی ناوبازاڕ کەبەهۆی گەرماوە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی بۆن و مێش و مەگەز.
ڕێگەی جێگرەوە بۆ فڕێدانی پاشەڕۆکان دەخاتەڕوو، پێویستە سەرجەم دووکاندارەکان پاشەڕۆی مریشکەکان لەناو زەرفی لایلۆنی تایبەت دابنێن و بخرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەخاشاک یان ببرێتە حاوییەکانی دەرەوەی شار.