پایتەخت

هەرزەکارێک لە بەریتانیا ویستی مزگەوتێک بە 275 موسڵمانەوە بسووتێنێت 

هەرزەکارێک لە بەریتانیا ویستی مزگەوتێک بە 275 موسڵمانەوە بسووتێنێت 
کورتە

هەرزەکارێکی نازییە نوێیەکانی ئەورووپا هەوڵی سووتاندنی مزگەوتێکی پڕ لە موسڵمانی لە بەریتانیا داوە



پۆلیسی بەریتانیا کەسێکی تەمەن 16 ساڵانی دەستگیر کردووە، کە ویستوویەتی لە کردەوەیەکدا مزگەوتێک و 275 موسڵمان بسووتێنێت. 

زۆرینەی میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە، کە گەنجێکی تەمەن 16 ساڵانی خەڵکی ئەو وڵاتە ویستوویەتی لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا هێرش بکاتە سەر مزگەوتێکی موسڵمانان و بیسووتێنێت، کە 275 کەس لە مزگەوتەکەدا بوون.  

میدیاکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن، کە پۆلیسی وڵاتەکەیان پێش ئەوەی گەنجەکە هێرشەکە ئەنجام بدات دەستگیریان کردووە، چونکە پێشتر لە تۆڕە کۆمڵایەتییەکاندا باسی لەوە کردبوو، کە نیازی کردەوەیەکی لەو چەشنەی هەیە و بە زووترین کات ئەنجامی دەدات.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە ئەو گەنجە سەر بە گرووپی نازییە نوێیەکانی ئەورووپایە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەمانچەیەکی ئەڵمانی، کتێبێکی ئەدۆڵف هیتلەر و چەند کەرەستەیەکی دیکەی پێ بووە، کە بە نیاز بووە لە هێرشەکەدا بەکاریان بهێنێت.

11 ئاب 2025 12:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025