کۆمیسیۆن: تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی کامێرای بایۆمەتریی دەموچاو سه‌ركه‌وتووبوو

یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌زموونی لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا
كۆمیسیۆن سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌زموونی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت: "تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی کامێرای بایۆمەتریی دەموچاو سه‌ركه‌وتووبوو".
د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ڕۆژنامەی "ئەلسەباح"ـی ڕاگەیاند، ئه‌م هه‌لبژاردنه جیاواز ده‌بێت، له‌ڕێی کامێرای بایۆمەتریی دەموچاوه‌وه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌واو متمانه‌پێكراوه، به‌جۆرێك كامێراكه دوای چركاندنی وێنه‌ی ده‌نگده‌ره‌كه ڕاسته‌وخۆ و بەراوردی دەکات لەگەڵ ئەو وێنەیەی کە لەسەر کارتەکەیه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق کۆدی (QR) له ڕاپۆرته ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێندرێت و ئامێره‌كانیش فلاش مێمۆری (USB)ـی یەدەگیان لەگەڵە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره له 11ی 11ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و به گووته‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئه‌مجاره پرۆسه‌كه یه‌كجار جیاواز و مۆدێرن ده‌بێت، له‌ئێستاشه‌وه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كراون.