پایتەخت

لە سنووری کەلار شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە

لە سنووری کەلار شەڕ لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە
وێنەی کوژراوەکە
کورتە

لە گوندێکی سنووری کەلار، چەند کەسێک کە خزم و کەسی یەکترن لەسەر کێشەی زەوی و زار بوو بە شەڕیان



شەوی ڕابردوو لە قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، لە نێوان چەند هاووڵاتییەکدا شەڕ ڕوویدا و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پایتەخت میدیا گەیشتووە، کاتژمێر یەک و نیوی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای دوو گوندی ساڵح ئاغا و دەورە و باریکە، لە قەزای کەلاری ئیدارەی گەرمیان شەڕ لە نێوان 3 هاووڵاتییدا ڕوویداوە، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە شەڕەکە لەسەر کێشەی کۆنی زەوی و زار بووە و هەر سێ کەسەکەش خزمی یەکترن. 

بەپێی ئەو زانیارییەکان شەڕەکە بەهۆی کێشە و گرفتی کۆن لەسەر زەوی و زار بووە، خزم و بنەماڵەی هەر سێ کەسەکە پێیان وا نەبووە کە کێشەکە سەر هەڵبداتەوە، بەڵام دیسان لە نێوان ئەو سێ کەسە کێشەکە نوێ بووەتەوە، کە لە ئاکامدا یەکێک لەو کەسانە سەرەتا بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەریان و دواتریش چەکی بەکارهێناوە و دەستڕێژی گولـلەی لە دوو کەسەکەی دیکە کردووە، کە لە ئەنجامدا یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە. 

بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە پیشەی پێشمەرگەیە و لەگەڵ کوژراو و بریندارەکە ئاوەڵزاوا و پوورزای یەکترن، ئەوەی کوژراوە ناوی سەلام ئیسماعیلە و لەدایکبووی ساڵی 1973ـیە و پیشەی ئاسایشە، هەروەها بریندارەکەش ناوی دیار محەممەد محەممەد عەلی و لەدایکبووی ساڵی 1972 ـیە و مامۆستایە، کە بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گوازراوەتەوە. 

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان، هەر دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیر کردووە، هەروەها تەرمی سەلام ئیسماعیل بۆ پزیشکی دادی کەلار گوازراوەتەوە و دیار محەممەدیش کە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گوازراوەتەوە، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە بریندارەکە دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

11 ئاب 2025 01:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025