5 ڕۆژنامەنووسی ئەل جەزیرە بە هێرشێکی ئیسرائیل کوژران

ئیسرائیل بۆردوومانی خێمەیەکی کەناڵی ئەل جەزیرەی لە غەززە کرد و 5 ڕۆژنامەنووسی لێ کوشتن
لە یەکێک لە کەمپەکانى شارى غەززەى فەلەستین، بۆردوومانێکی ئیسرائیل 5 ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئەل جەزیرەی کوشت.
ئەمڕۆ دوو شەممە، کەنالی جەزیرە ڕایگەیاند، 5 ڕۆژنامەنووسیان لە نزیک نەخۆشخانەی ئەل شیفا بە هێرشێکی ئیسرائیل کوژران.
ئەو 5 ڕۆژنامەنووسە لە نێو ئەو 7 کەسەدابوونە، کە بە بۆردوومانێکی ئیسرائیل کوژراون لە نێو چادرێکی تایبەت بەو کەناڵە.
کوژراوەکان هەر یەک لە، ئەنەس ئەل شەرییف، محەممەد قرەیقەع، کامێرامان ئیبراهیم زاهیر، موئمین عەلیوا، محەممەد ننەوفەل.
دوای ئەم هێرشە، سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و ئەنەس ئەل شەرییفیان بە تیرۆرست لەقەڵەم دا، بە تۆمەتی ئەوەی گوایە ناوبراو فەرماندەی شانەیەکی حەماس بووە و "خۆی وەک ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئەلجەزیرە نیشان داوە"، وە بەرپرسیار بووە لە هێرشی مووشەکی و بەڵگەنامەیان هەیە کە پەیوەندیی سەربازیی ناوبراو بە حەماسەوە دەسەلمێنێت.