کامێرای چاودێری لە نێو پاسی هاتووچۆی قوتابییان دادەندرێت؟

پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دانانی کامێرای چاودێری بۆ پاسی هاتووچۆی قوتابییان جێبەجێ دەکات
دوای ئەوەی پەروەردەی سلێمانی بڕیاری دانانی کامێرای چاودێری بۆ پاسی هاتووچۆی قوتابییان جێبەجێ دەکات، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین وەڵامی پڕسیارەکانی پایتەخت میدیا دەداتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە م.محەممەد کەمال، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین دەربارەی بڕیاری دانانی کامێرا بۆ پاسی هاتووچۆی قوتابییان بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە پەروەردەی سلێمانی قائیمقامیەتی شارەکە بڕیاریداوە، بەڵام لای ئێمە ئەم رێژە زۆرە پاسە نییە و قوتابخانە ناحکومییەکانمان زیاترە.
ڕوونیکردەوە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی هاوشێوە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە نەدراوە، بەڵام وابڕیارە لەسەر ئەم بابەتە کۆبوونەوەیەک بکرێت.
هۆکاری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە دەگەڕێنێتەوە چەند خاڵێک، لە سنووری ئیدارەکە خەڵک کەمتر پاسی هاتووچۆ بەکاردێنیت، ئەمەش وای کردووە بڕیاری هاوشێوە نەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین سەرنج بۆ خاڵێکی گرنگتر ڕادەکێشێت و دەڵێت، خەمی ئێمە کردنەوەی دەوامە.
دەربارەی قوتابخانە ئەهلییەکانیش گووتی، ئەگەر هەیە بۆ پاسی هاتووچۆی قوتابخانە یەهلییەکان کامێرای چاودێری و دانانی چی پی ئێس جێبەجێ بکرێت.