پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

بڕیار وایە تا مانگی 9 کارەبای 24 کاتژمێریی بگاتە نێو سەنتەری سۆران
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیار وایە تا مانگی 9 کارەبای 24 کاتژمێریی بگاتە نێو سەنتەری شارەکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران دەربارەی گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئیدارەکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی بوو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێکارە هونەرییەکان بەڕێوەچوو.
باس لەوەش دەکات، لە ئێستادا لە سەنتەری شار پڕۆژەکەمان دەستپێکردووە، چونکە هەموو هاوبەشانمان پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە و بەربەست کەمتر بووە.
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە شارمان کردووەتەوە 8 زۆن لە زۆنی یەکەمەوە دەستمان پێکردووە گەڕەکەکانی قەندیل، ئاوبارە، دیلمان و وەستا ڕەجەب دەگرێتەوە.
لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای سۆران جێگرەوەکەی دەخاتەروو، هەر کاتێک کارەبا کوژایەوە ئەوا مۆلیدە ئەهلییەکان پێدەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران وادەی تەواوکردنی پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات، تا سەری مانگی نێو سەنتەری شار تەواو دەکرێت و لە قۆناغی دووەمیشدا دەست دەکەین بە دەوروبەری شار.