پایتەخت

کۆمیسیۆن: ڕاگەیاندنی ژمارەی لیست و هاوپەیمانیی و کاندیدەکان بەمانای بانگەشەکردن نییە

کۆمیسیۆن: ڕاگەیاندنی ژمارەی لیست و هاوپەیمانیی و کاندیدەکان بەمانای بانگەشەکردن نییە
لە ئەرشیفەوە، وێنەی بانگەشەی هەڵبژاردن
کورتە

ئەو لایەنانەی بەر لە هاتنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن بانگەشە بۆ خۆیان بکەن سزا دەدرێن

کۆمیسیۆن هۆشداری تووند دەدات بەو لایەن و بەربژێرانەی لە ئێستاوە دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایانگەیاند، ڕاگەیاندنی ژمارەی هاوپەیمانییەتییەکان و پارتە سیاسییەکان و بەربژێرە تاکەکان، بە واتای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە هۆکاری ئەم ڕاگەیاندنەیان بۆ ئەوە گەڕاندووتەوە، کە بڵاوکردنەوەی ژمارەی لیست یان بەربژێر بۆ هیچ جۆرێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دروست نییە، تەنیا دوای پەسەندکردنی لیستە کۆتاییەکانی بەربژێرەکان لەلایەن ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە و مۆڵەتدان بە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت.

کۆمیسیۆن جەختیش دەکاتەوە، کە بە پێچەوانەوە، کۆمیسیۆن ڕێکاری یاسایی خۆی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرێتەبەر.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یاسر حسێنى، ئەندامى سەربەخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی ڕاگه‌یاند، تائێستا 20 به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق به‌ تۆمه‌تی هاوكاری و پشتیوانی و ئه‌ندام بوونیان له‌ حیزبی به‌عس دوورخراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و ژماره‌یه‌ ساخته‌یه‌ و ڕێژه‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر.

پێشووتریش، لە 6-10-2025، د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، لەکاتێکدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستی کاندیدەکانی پەسەند نەکردووە، چەند کەسێک هەستابوون بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی خۆیان وەک کاندید، بۆیە  کۆمیسیۆن ئەم پێشێلکارییانەیان تۆمار کرد.

10 ئاب 2025 14:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025