وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن

به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی سیاسی عێراقه‌وه ڕووسیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن
ڕووسیا هۆشداری به هاووڵاتییانی ده‌دات، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له سه‌ردانیكردن بۆ عێراق نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ڕه‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاته ناسه‌قامگیره و هه‌وڵی سه‌ردانیكردن بۆ عێراق كارێكی خراپ و مه‌ترسیداره.
له دوێنێوه میدیاكانی ڕووسیا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ردانی عێراق، سووریا، لوبنان، لیبیا، سه‌مه‌ن و سوودان نه‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌م وڵاتانه ناسه‌قامگیره و ژیانی هاووڵاتییانی ڕووسیا به چوونیان بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ی ناوه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه بیرۆكه‌یه‌كی خراپه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی ڕووسیا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌یان گوتووه، كه هه‌ر دامه‌زاراوه و كۆمپانیایه‌ك ده‌یه‌وێت له عێراق كار بكات، پێویسته پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت و په‌یوه‌ندی بنیات نرابێت.