پایتەخت

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیه‌كی پۆلیسی ئێران

هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بنکەیه‌كی پۆلیسی ئێران
کورتە

دەستڕێژی گولـلە کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شارێکی ئێران

 

لە هێرشێكی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیه‌كی پۆلیسی ئێران 4 کەس کوژران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاند، بنکەیەکی پۆلیسی شاری سەراوانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەلایەن گرووپێکی چەکداری هێرشی کرایەسەر و بەهۆیەوە 4 کەس کوژران.

ئەو کەسانەی کوژراون، 3 لە چەکدارە هێرشبەرەکان بوون و لەگەڵ کوژرانی ئەفسەرێکی ئەمنیی و برینداربوونی پۆلیسێک، هاوکات 2 کەسیش دەستگیر کراون.

بە گوێرەی زانیاری میدیاکانی ئێران، گومان دەکرێت هێرشبەرەکەکان سەر بە گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی جەیش ئەلعەدل بن، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە و هاوکات مانگی ڕابردووش, گروپی "جەیش ئەلعەدل" به‌رپرسیارێتی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ لانیكه‌م 8 كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.

10 ئاب 2025 14:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025