قاسەیەکی دزراو بە بڕێک زێڕ و 66 هەزار دۆلار دۆزرایەوە

دوای دزینی قاسەیەک پڕ لە زێڕ و پارە، دزەکان سەرکەتوو نەبوون لە کردنەوەی
لە ناوچەیەکی عێراق، قاسەیەک دزراوە دواتر بەبێ ئەوەی بتوانن بیکەنەوە، فڕێی دەدەن، لە کاتێکدا زێڕ و پارەی تێدا بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، قاسەیەکی فڕێدراویان لە ناوچەی کازمییە دۆزیوەتەوە، کە قاسەکە 38 بازنی زێڕ، 8 ملوانکەی زێڕ و 66 هەزار دۆلاری ئەمریکی تێدا بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە قاسەکە لە ماڵی هاووڵاتییەک لە هەمان ناوچە دزراوە و دواتر لە کۆگایەک فڕێ دراوە.
لە ئێستادا زێڕ و پارەکە رادەستی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کازمییە کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست.