پایتەخت

سوودانی لەسەر مووچە بڕیار دەدات

سوودانی لەسەر مووچە بڕیار دەدات
کورتە

ئەمڕؤ سوودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ڕاپۆرتەکانی هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا دەدات

لەبارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بریار لە بارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 دەدرێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە، کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بە ئەگەری زۆرەوە پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەکو پاشکۆ بۆ کارنامەی کۆبوونەوەکە زیاد دەکرێت.

هاوکات دوو کۆنووس، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم ئامادە کراون لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی موازەنە گفتوگۆیان کردووە و تێیدا بەغدا داوای داهاتی تەواوی باج و گومرگی و داوای 50% داهاتەکانی دیکەشی کردووە. 

لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی نییە بەم مەرجانە و دەڵێت، بەپێی ماددەی 21ـی یاسایی بودجە، لەسەر ئەوان پێویستە تەنیا 50%ـی داهاتی نانەوتی ڕادەست بکەن.

سەبارەت بە پرسی نەوتیش، تا ئێستا یەکلا نەبووەتەوە و هەناردەکردنی نەوت دەستی پێ نەکردووەتەوە، چونکە هێشتا کێشەی نێوان عێراق و کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی نەوت بەردەوامە.

بەو بڕەی کە ئێستا هەرێم ڕازییە بیدات بە عێراق، کە 80 هەزار بەرمیل نەوتە، عێراق تەنیا دەتوانێت عەمباری بکات و تا نەبێتە 150 هەزار بەرمیل نەوت، ناتوانێت لە ڕێگەی بۆرییەکانی بەندەری جیهانەوە هەناردەی بکات.

10 ئاب 2025 09:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025