فەرمانبەرانی سلێمانی دەبنە خاوەنی پارچە زەوی

فەرمانبەرانی سلێمانی دەبنە خاوەنی پارچە زەوی
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری هەولێر دەستپێکردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا فەرمانبەرانی شاری سلێمانی زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەربارەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە شارەکە ڕایگەیاند، شارەوانی بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی و لە ئێستادا لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە قۆناغی کاری وردبینیکردنی فۆڕمی زەوی فەرمانبەراندان کە فەرمانی ئەنجومەنییان هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، رێکارە هونەرییەکان و ئەندازیارییەکان و یاساییەکانی قۆناغێکی باشی بڕیوە.
دەربارەی وادەی دابەشکردنەکە گووتی، لە ماوەیەکی نزیکدا رێکارەکانی ئەنجامدانی تیروپشک ئەنجام دەدرێت بە پێی زەوی پێویست بۆ ئەو فەرمانبەرانی کە ناویان گەڕاوەتەوە و رێکارەکانیان تەواو کردووە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی فەرمانبەران دەکات و دەڵێت، داواکارین لەو فەرمانگانەی کە تائێستا سەردانیان نەکردووین و نوێنەریان دیاری نەکردووە و کاری سودمەندنەبوونی فەرمانبەرەکانیان تەواو نەکردووە پەلە بکەن لە تەواوکردنی و ئاگادارکردنەوەمان.